پارتی رەتیدەكاتەوە راكان جبوری بووبێت بەپارێزگاری كەركوك

کوردستان

13/06/2020‌ 1149 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شاخەوان عەبدوڵڵا ئەندامی لیژنەی پارتی دیموكرات بۆ ئاسایكردنەوەی ناوچەكێشەلەسەرەكان، رەتیكردەوە، راكان سەعید جبوری بووبێت بەپارێزگاری كەركوك.

شاخەوان عەبدوڵڵا لەمیانی روونكردنەوەیەك دەڵێت: هەواڵێك لە پەیجی راكان سەعید بڵاوكراوەتەوە بەوەی كراوەتە پارێزگاری كەركوك بەفەرمی، لەدوای بڵاوكردنەوەی ئەو هەواڵە پەیوەندیمان كرد بەنووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق و ئەمیندارییەتی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە ئەوەیان پشت راستكردەوە، كە ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەكی نییەو دوورە لەراستییەوە.

شاخەوان عەبدوڵڵا دەشڵێت: دەمەوێت ئەوەش بڵێین، كە ئێمە لەرابردووش دانمان بە راكان سعید نەناوە وەك پارێزگاری بەوەكالەت و هەموو هەنگاوێكیش دەنێین بۆ ئەوەی باجی ئەو تاوانانە بداتەوە، كە لەدوای ١٦ ئۆكتۆبەر ئەنجامی داوە.

هەروەها دووپاتیكردووەتەوە، كە ئەو بڕیارە نایاساییانەی لەلایەن ناوبراو دراوە هەڵدەوەشێتەوە و هیچ بەهایەكی یاساییان نییە .

هـ ـ ح

بەپەلە