پەکەکە هەڕەشەى وەشاندنى گورزێکى مێژوویی لە تورکیا دەکات

کوردستان

17/06/2020‌ 774 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) هەپەگە جەختیکردەوە کە سوپاى تورکیا دەیەوێت خاکى هەرێمى کوردستان داگیر بکات و هەڕەشەى تەندیش لە سوپاى تورکیا دەکات.

 

لە راگەیەنراوێککدا ناوەندى راگەیاندنى - هەپەگە ڕایگەیاند، سوپای داگیرکەری تورک ٢٣ی ئابی ٢٠١٩ جموجووڵێکی داگیرکەری لەبەرانبەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دەستپێکردبوو و لە بەردەوامی ئەو جموجووڵەی داگیرکردندا ١٦ی حوزەیران (دوێنێ) لە درەنگانی شەودا سوپای داگیرکەری تورک دەستی بە هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمی حەفتانین کردەوە. داگیرکەران لە ڕووی ئاسمانیەوە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هاوکاری هەلیکۆپتەر لە گۆڕەپانی بەکتۆریا نێوان گردی شەهید بێریڤان و تەپێ دووپشکی نێوان گردی شەهید سیپان و شەهید کەندان سەربازی جێگیر کرد و دەستی بە جموجووڵی داگیرکردن کرد.

 

ئاماژەى بەوەشکردوە تورکیا بە پیلانی داگیرکەری کە دەیەوێت جێبەجێی بکات، هەوڵ دەدات شوێنە ستراتیژیەکانی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەدەست بهێنێت و بەو شێوەیە دەیەوێت باشووری کوردستان کۆنتڕۆڵ بکات، جەختیشیکردوەتەوە کە پلان و ئامانجی داگیرکردنی خاکی کوردستانە، بەهۆی بەرخۆدانی هێزەکانی گەریلا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیاوە تا باکووری کوردستان هەموو ڕۆژێک گورزی گەورەی بەردەکەوێت، ناوی ئەو جموجووڵەی داگیرکەری ناوی 

 

هەپەگە باسى لەوەشکردوە، سوپای تورک لە حەفتانین بە پشتگیری هێزی ئاسمانی دەستی بە جموجووڵی داگیرکەری کردووە و دەشڵێت"ناوی هەوڵە داگیرکەریەکە کە لە زەمینی دەستپێکراوە هەرچیەک بێت، وڵامێکی کاریگەری دەبێت و گورزی گەورە بەر دەوڵەتی تورک دەکەوێت."

 

لەچەند رۆژى رابردوودا سوپاى تورکیا ئۆپەراسیۆنێکى ئاسمانى و زەمینى بۆسەر سنورەکانى هەرێم دەستپێکردوەو بەردەوام بۆردومانى سنورەکان دەکات بەبیانووى بوونى پەکەکە لە خاکى هەرێمدا.

س.هــ