شارپرێس:
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیەنێت، دوای گەیشتنی دەرمانی چارەسەری كۆرۆنا بەعێراق لە هه‌فته‌ی داهاتوو، ئەوا دوای دوو بۆ سێ ڕۆژ ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان.
محه‌مه‌د خۆشناو، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی به‌ده‌ستهێنانی ده‌رمانی "ئه‌ڤیفاڤێر" بۆ چاره‌سه‌ری تووشبووانی كۆرۆنا كه له‌لایه‌ن ڕوسیاوه په‌ره به‌و ده‌رمانه دراوه به شارپرێس-ی ڕاگه‌یاند، وه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ده‌ڵێت ده‌رمانه‌كه هه‌فته‌ی داهاتوو له عێراق به‌رده‌ست ده‌بێت، بۆیه به‌گه‌یشتنی ده‌رمانه‌كه به‌وان، دوای دوو بۆ سێ ڕۆژ ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان.
پێشتر حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی ڕایگه‌یاندبوو، ده‌ستیانكردووه به دروستكردنی ده‌رمانه‌كه‌ی ڕوسیا كه بۆ تووشبووانی كۆرۆنا به‌كارده‌هێندرێت، وتیشی، هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌رمانه‌كه به‌رده‌ست ده‌بێت.
هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕوسیا به‌فه‌رمی پێشنیازی به‌كارهێنانی ده‌رمانی "ئه‌فیڤافێر"ی بۆ چاره‌سه‌ری تووشبووانی كۆرۆنا بۆ عێراق كرد، كه ئێستا ئه‌و ده‌رمانه له‌نه‌خۆشخانه‌كانی ڕوسیا به‌كاردێت و ڕێگه‌پێدانی فه‌رمی حكومه‌تی ڕوسیای وه‌رگرتووه.