شارپرێس:
سێرخیۆ ئەگیۆرۆی ئەرجەنینیو یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی تووشی پێكان بوو، ئەوەش لەیاری یانەكەی بەرانبەر بێرنلی.
ئەگیۆرۆ بەهۆی بەركەوتنی بەرگریكار بن میی تووشی پێكان بوو، كە بەهۆی ئەو بەركەوتنەش لێدانێكی سزا بۆ یانەی مانچستەر سیتی تۆماركرا.
بەهۆی ئەو پێكانەوە ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە، یاریگای جێهێشتو یاریزانی بەرازیلی گابرێل جیسۆس شوێنی گرتەوە.
بەپێی سەرچاوەكان پیپ گواردیۆلای ئیسپانی راهێنەری مان سیتی نیگەرانەو نازانێت چ یاریزانێك بكاتە شوێنگرەوەی ئەگیۆرۆ.
هـ ـ ح