بەم خواردن و خواردنەوەیە ئازاری پشتت مەهێڵە

تەندروستی

27/06/2020‌ 360 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئازاری پشت ئازارێكی باوە و زۆرینەی خەڵكی لە قۆناغێكی ژیانیان تووشی دەبن، بەڵام دەتوانیت بەشێوەیەكی ئاسان و گۆڕانكاری لە ژەمە خۆراكەكەتدا ئەم ئازارە نەهێڵیت.

زۆرجار ئازاری پشت بەهۆی نووستن بەشێوازێكی هەڵە، یاخود بەهۆی ماندووبوونەوە دروست دەبێت، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی ئازاری پشت جێی مەترسی نییە و بەپێی تێپەڕبوونی كات خۆی باش دەبێتەوە.

پسپۆڕی ئێسقان و شكاوی، دكتۆر برانكۆ باربا دەڵێت: زیادكردنی پەتاتەی شیرین بۆ ژەمە خۆراكەكان، یەكێكە لە ئاسانترین ڕێگەكانی پاراستنی پست، پەتاتەی شیرین هۆكارێكی سەرەكییە بۆ نەهێشتنی ئازاری پشت، چونكە بە بڕێكی زۆر مادەی دژە هەوكردن دەوڵەمەندە.

باربا دەشڵێت: بەهەهان شێوە، لەڕێگەی خواردنەوەی چای سەوزەوە دەكرێت ئازاری پشت نەهێڵدرێت، چای سەوز بەسودە و بە بڕێكی زۆر مادەی دژە ئۆكسید دەوڵەمەندە.

هەروەها وتی: چای سەوز یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی كێش، لەگەڵ دابەزینی كێشدا ئازاری پشت كەم دەبێتەوە، بە زۆری ئەو كەسانەی ئازاری پشتیان هەیە، ئەو كەسانەن، كە كێشیان زیادە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ