حكومەتی هەرێم زۆربەی سەرۆك شارەوانییەكان دەگۆڕێت

کوردستان

28/06/2020‌ 1223 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە چوارچێوەی گۆڕانكارییەكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، پڕۆسەی گۆڕینی سەرۆك شارەوانییەكان دەستیپێكردووە، وتەبێژی وەزارەتی شارەوانیش دەڵێت: زۆربەی سەرۆك شارەوانییەكان بەر پڕۆسەكە دەكەون.

كوردۆ شابان، وتەبێژی وەزارەتی شارەوانی لەمیانی لێدوانێكی بۆ پێگەی فەرمی پارتی وتی: بڕیار بوو پێشتر گۆڕانكارییەكە بكرێت، چونكە ھەر كاتێك كابینەی حكومەت دەگۆڕدرێت، لە زۆربەی ئاستەكان گۆڕانكاری دەكرێت، لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانكارییانەش وەزارەتی شارەوانی دەستیكردووە بە گۆڕینی سەرۆك شارەوانییەكان لە ھەرێمی كوردستان.

وتەبێژی وەزارەتی شارەوانی وتیشی: بەشێك لە سەرۆك شارەوانییەكان تێبینییان لەسەر ھەیە و بەشێكی دیكەشیان ماوەی چەند ساڵێكە لەو پۆستەدان و پێویستیان بە گۆڕانكاری ھەیە.

ئەو روونیكردەوە، كە ماوەكانی رابردوو سەرۆكی شارەوانی ھەولێر و بەڕێوەبەرانی شارەوانییەكانی ناو ھەولێر گۆڕدران و بڕیارە ھەموو سنوورەكانیش بگرێتەوە، بێگومان كەسانی نوێ و پسپۆڕ لەو بوارە دەكرێنە سەرۆك شارەوانی

هـ ـ ح