دابەزینی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە

ئابوری

30/06/2020‌ 880 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دابەزینی نرخی نەوت، كە چەند رۆژێكە دەستیپێكردووە، لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامەو ئەگەر هەیە نرخەكەی زیاتریش دابەزێت.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 24 سەنت بەرێژەی 0.6 لەسەدا دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 41.61 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی اژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 33 سەنت بەرێژەی 0.8 لەسەدا دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 39.37 دۆلار مامەڵەی پێوەراوە.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بەوەوە هەیە، كە لیبیا كەوتووەتە سەر هێڵ بۆ ئەوەی نەوت هەناردەی بازاڕەكانی جیهان بكات، كە ئەوەش كاریگەری گەورەی لەسەر بازاڕەكانی جیهان داناوە.

هـ ـ ح