شارپرێس:
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشكرایكرد: بکوژی سەرەکی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردوو لەگەڵ چوار کەس خۆیان ڕادەستی هێزەکانیان کرد.
له راگهیهندراوێكدا ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردهوه: دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە ڕوداوێکی تەقەکردن لە ناو دوکانێکی مۆبیلیات لە شاری ڕانیە کەسێک بەناوی (س،ع،ێ) تەمەن 30 ساڵ کوژرا و دوو کەسی تریش بریندار بوون، ئەمڕۆ پێش نیوەڕۆ بکوژی سەرەکی ڕوداوەکە بەناوی (ع،ێ،ح) تەمەن 50 ساڵ دانیشتوی شاری ڕانیە پیشەی کاسب خۆی ڕادەستی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین کرد، لەگەڵ چوار کەسی تر کە هەر چواریان کوڕی بکوژەکەن.
ئهوهش خراوهتهڕوو: لەبەردەمی پۆلیس و دادگا تۆمەتبار (ع،ێ،ح) دانی ناوە بە تاوانەکەی کە بۆخۆی بە چەکی دەمانچە چۆتە ناو دوکانی مۆبیلیاتی تاوان لێکراوان و هەستاوە بە کوشتنی کەسەکە و بریندار کردنی دوو کەسەکەی تر لەسەر کێشەیەکی نێوان خۆیان.
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه: بە بڕیاری دادوەر بە پێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی هەر پێنج تۆمەتبارەکان ڕاگیراوان و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.