تەقینەوەیەك لەتاران روویدا

جیهان

30/06/2020‌ 557 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە باكوری تارانی ئێران، دەنگی تەقینەوەیەكی بەهێز بیستراوە و تائێستا هۆکارەکەی نەزانراوە.

بەگوێرەی میدیاكانی ئێران سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لەباکوری تاران تەقینەوەیەک لەبنکەیەکی تەندروستی رویداوە سێ کەس برینداربون.

هاوكات بەرێوەبەری ناوەندی فریاگوزاری تاران رایگەیاندووە، لانیکەم سێ کەس بەهۆی ئەو تەقینەوەیە برینداربون و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە بۆ ئاشکراکردنی زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە.