ئەمریكا هەڕەشەی داگیركردنی ئێرانی كردووە

مەلەفی تایبەت

03/07/2020‌ 3464 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری "نیزافیسیمایا غازیتا" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی ڕاگەیاندنەكەی نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا بەوەی پلانی جەنگ لەدژی كۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیە. 

بەپێی راپۆرتەكە، نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران (بریان هۆك) دەڵێت: دۆناڵد ترامپ ئامادەیە جەنگ دەست پێبكات، ئەگەر بێت ئەگەری چەكی ئەتۆمی لە ئێراندا راستەقینە بێت.

ئەم وتانە، بە ماوەیەكی كەم پێش گفتوگۆكانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بوو سەبارەت بەو بڕیارەی ئەمریكا خستبوویە روو بۆ درێژكردنەوەی قەدەغەكردنی چەك بۆ ئێران راگەیەنرا، كە لە پایزی ئەمساڵدا كۆتایی دێت. 

بەگوێرەی بۆچوونی واشنتۆن، ئەم یاسایە یەكێكە لە فاكتەرەكانی دەمكوت كردنی بەرزەفڕیەكانی رژێمی ئێران.

هەریەك لە نوێنەرانی روسیاو چین و بەریتانیا و ئەڵمانیایە، وەك ئەوەی ئەمریكا دەیەوێت پشتیوانیان دەرنەبڕیوە بۆ هەڵگرتنی ئابلوقەكە، تا ئێستاش دیاری نەكراوە كەی دەربارەی بڕیارەكەی ئەمریكا كۆبوونەوە دەكرێت، بەڵام ئەوەی روونە، یەكێك لە ئەندامە هەمیشەییەكان لە ئەنجوومەنی ئاسایش مافی ڤیتۆ بەكار دەهێنێ لە دژی بڕیارەكە. 

بەڵام كۆشكی سپی بە گرنگییەوە لەم بژاردەیە دەڕوانێت، لە وتارێكی رۆژنامەی ۆول ستریت جۆرنال، كە لەمانگی مایۆدا بڵاوكراوەتەوە، هۆك دووپاتی دەكاتەوە ئەگەر ڤیتۆ لەبەرانبەر بڕیارەكەی ئەمریكا بەكار بهێنرێت، ئەوا واشنتۆن كار دەكات بۆ دووبارە سەپاندنەوەی سزاكان بەسەر ئێراندا لەسەر بنەمای یاسایی تر. 

بەتایبەتیش كشانەوەی تاران لە پابەندبونەكانی بە مامەڵەی ئەتۆمیەوە، بەكاردەهێنرێت، لەم حاڵەتەدا ئەمریكا رایدەگەیەنێت، كە ئەمە كشانەوەی ئێرانە لە رێككەوتننامەی ئەتۆمی. 

لەگەڵ ئەوەی ركابەرەكانی ئەمریكا و بە نێویاندا روسا، پێش ئەوە ئاماژەی بەوە كردوە ئەم لۆژیكە هەڵەیە.

لەو بارەیەوە، گەورە توێژەر لە پەیمانگەی لێكۆڵینەوەكانی رۆژهەڵاتی سەر بە ئەكادیمیای زانستە روسییەكان (ڤلادیمیر ساجین) دەڵێت: لەگەڵ ئەوەی قسەكانی هۆك سروشتێكی بانگەشەیی هەیە، بەڵام نابێت ئەوە بە دوور بزانرێت ئەمریكا و ئیسرائیل رێكاری توندڕەویان هەیە؛ ئەگەر بێت و ئەگەری هەبوونی چەكی ئەتۆمی ئێران ببێتە ڕاستی، لەگەڵ ئەوەی ئێران، هەتا ئەگەر لە یاسایی لەپلانی كاری هاوبەشی گشتی بكشێتەوە، لە رۆژی دواتردا بۆمبی ئەتۆمی دروست ناكات، بەڵكو پێنج ساڵی پێویستی بۆ ئەو كارە، بۆیە، قسە كردن دەربارەی هێرشی ئەمریكا شیمانەییەو دەكرێ تەنها بە ئەگەرێكی دوور تەماشا بكرێ.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا