شارپرێس:
وەتەبێژى وەزارەتى تەندروستى هەرێم راگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت هەفتەى داهاتوو دەرمانەکەى روسیا بۆ تووشبوانى کۆرۆنا بگاتە هەرێم.
محه‌مه‌د خۆشناو وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم بە شارپرێسی راگەیاند، ئێستا عێراق ده‌رمانه‌كه‌ی ڕوسیای بۆ چاره‌سه‌ری تووشبووانی كۆرۆنا خستوه‌ته پرۆتۆكۆڵی چاره‌سه‌ره‌وه و له عێراق ده‌ستكراوه به دروستكردنی ده‌رمانه‌كه، پێبینیده‌كه‌ین هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌رمانه‌كه بگاته هه‌رێمی كوردستان.
خۆشناو ئاماژەى بەوەشکرد، ده‌ركه‌وتووه ده‌رمانه‌كه كاریگه‌ریی باشی بۆچاره‌سه‌ری تووشبووانی كۆرۆنا هه‌یه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌هه‌وڵدایه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌رمانه‌كه له عێراق، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌بێت هه‌وڵده‌دات ده‌رمانه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراق هاورده بكات.
بەقسەى وتەبێژەکەى وەزارەتى تەندروستى ڕێگه‌ی سێیه‌میش بریتییه له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا لۆكاڵییه‌كانی دروستكردنی ده‌رمان له هه‌رێم دروستكردنی ئه‌و ده‌رمانه یه‌كلابكاته‌وه.
مانگى رابردوو حکومەتى عێراق و روسیا گرێبەستێکیان بۆ کڕینى دەرمانێک بۆ چارەسەرى تووشبوانى کۆرۆنا واژوو کرد‌و تائیستاش ئەو دەرمانە نەگەیشتووەتە عێراق.
س.هـ