وەزارەتی سامانەسروشتییەكان رەتیدەكاتەوە هەناردەی نەوتی هەرێم كەمیكردبێت

کوردستان

04/07/2020‌ 614 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی سامانەسروشتییەكانی هەرێمی كوردستان رەتیدەكاتەوە هەناردەی نەوتی هەرێم كەمیكردبێت.
  
وەزارەتی سامانەسروشتییەكان لەراگەیەراوێك بڵاویكردەوە، هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە گوایە هەناردەی نەوتی كوردستان بۆ 267 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە دابەزیوە.

وەزارەتەكە راشیگەیاندووە، ئەم هەواڵە دوورە لەڕاستییەوە و پرۆسەی هەناردەكانی نەوتی هەرێمی كوردستان وەك مانگەكانی پێشووە.

پێشتر بڵاوكرایەوە، كە حكومەتی عێراق داوای لەحكومەتی هەرێمی كوردستان كرد پابەندبێت بە بڕیاری كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت، ئەوەش لەچوارچێوەی رێككەوتنی وڵاتانی ئەندام لە ئۆپیك، بۆیە لەمانگی حوزەیراندا هەرێمی كوردستان رۆژانە 267 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی دەرەوە كردووە.

هـ ـ ح