پارێزگاری سلێمانی پرسەو ماتەمینی بۆ کۆچی دوایی شێخ محەممەد کەسنەزانی راده‌گه‌یه‌نێت

کوردستان

10/07/2020‌ 1330 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پارێزگاری سلێمانی پرسەو ماتەمینی بۆ  شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد راده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت، پرسەو ماتەمینی پارێزگای سلێمانیمان پێشکەشکردن و سوپاسی پابەندیی و هەماهەنگیی لە هەموولایەکمان کرد.

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: ئەمڕۆ، هاوڕێ لەگەڵ قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی کەسایەتیی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر؛ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیدا، پێشوازیانکرد لە تەرمی شێخ محەمەد شێخ عەبدولکەریم کەسنەزانیی ڕابەری تەریقەتی قادریی کەسنەزانیی و شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد ڕابەری نوێ و وەفدی هاوڕێی، کە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە گەڕانەوە هەرێمی کوردستان.

باسی له‌وه‌شكردووه‌: "پرسەو ماتەمینی پارێزگای سلێمانیمان پێشکەشکردن و سوپاسی پابەندیی و هەماهەنگیی لە هەموولایەکمان کرد".