شارپرێس:
وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی دوژمنداری هاوڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 55 ساڵ له سه‌نته‌ری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش كوژرا.
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، هێمن سلێمان وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك بڵاویكرده‌وه: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی دوژمنداری له سه‌نته‌ری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش هاوڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 55 ساڵ به ناوی (س، ن، س) كوژران.
باسی له‌وه‌شكردووه: به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه له بنكه‌ی پۆلیسی به‌رده‌ڕه‌ش كرایه‌وه و فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تباران ده‌رچووه به‌پێی مادده‌ی 406 له یاسای سزادانی عێراقی.