شارپرێس:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌رسومی ده‌ستبه‌كاربوونی بۆ سێ پۆستی باڵای سه‌ربازیی له‌هه‌رێم ده‌ركرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌رسومی سه‌رۆكایه‌تی بۆ سێ پۆستی باڵای سه‌ربازی له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد كه ئه‌وانیش به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌رێم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هاتووچۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕه‌گه‌زنامه له هه‌رێم.
هه‌ریه‌كه له لیوا تارق ئه‌حمه‌د وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیس، لیوا عه‌بدولقادر عه‌بدولعه‌زیز وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتووچۆی هه‌رێم و لیوا هێرش ئه‌حمه‌د وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم ده‌ستبه‌ركابوون.
ڕ . ج