شارپرێس:
سەرۆكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیەنێت، کۆرنا لە توانایدایە زۆر خراپتر ببێت لەوەی هەیە، ئەگەر دەوڵەتان شوێن هۆشدارییە تەندروستییە بنەڕەتییەکان نەکەون.
تێدرۆس ئەدهانۆم، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە جنێڤ ئاماژەی بەوەكرد، " زۆرێک لە وڵاتان بە ئاڕاستەی هەڵەدا ملیان ناوە، ڤایرۆسەکە وەک دوژمنی پلە یەکی خەڵک ماوەتەوە."
باسیلەوەشكرد، "ئەگەر شوێن هۆشدارییە بنەڕەتییەکان نەکەون، تەنها ڕێگەیەک کە پەتاکە دەیگرێتەبەر ئەوەیە بەرەو خراپتر و خراپتر و خراپتر بڕوات. بەڵام نابێت بهێڵین بەم شێوەیە بڕوات."
هۆشدارییەكەی تێدرۆس ئەدهانۆم دوای ئەوەدێت، ئەمڕۆ دووشەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا 13 ملیۆن حاڵەتی تێپەڕاندووە و زیاتر لە نیو ملیۆن کەسیش بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.