پـرۆژەی ئـەتـۆمـی ئـێـران لـەسـەر دەرگـای یـەكـلاكـەرەوەدایـە

مەلەفی تایبەت

25/07/2020‌ 832 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
"هەڵوێستە كۆبوونەوەكانی ئێران" ناونیشانی راپۆرتێكە لە گۆڤاری "ئیزفیستیا" بڵاوكراوەتەوە دەربارەی كۆتایی هاتنی دووروویی هەڵوێست لە مامەڵەی ئەتۆمی ئێراندا.

بەپێی راپۆرتەكە، پلانی كاری گشتگیری هاوبەش (مامەڵەی ئەتۆمی) بە دڵنیاییەوە بوونی هەیە، لە ساڵی ٢٠١٥ دا لەلایەن ئێران و روسیا و چین و بەریتانیا و ئەڵمانیا و ئەمریكا مۆركراو بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ژمارە ٢٢٣١ پشتیوانی لێكرد.

لەلایەكی ترەوە، سزاكانی ئەمریكا زۆربەی كۆمپانیا بیانییەكانی ناچار كرد هاوكاریەكانیان لەگەڵ ئێران بوەستێنن، لەو نێوەندەشدا هەناردەی نەوتی ئێران وەستێنراو بەكردار پێكهاتەی ئابووری بۆ پلانی كاری گشتیگری هاوبەش بە تەواوەتی هەڵوەشێنرایەوە.

هەرچی ئەو ئەندامانەی (بە نمرە یەك ئەلترویكای ئەوروپی)یە، ماونەتەوە و لەبەرانبەر فشاری ئەمریكادا بەرگری دەكەن لە هەمان كاتدا لە میانی هەڵوێستێكی دوو روویدا بەڕێوە دەچن. 

لەلایەكەوە بە میكانیزمی دابڕاو پەرە بە بازرگانی دەدەن لەگەڵ ئێران، كە لە سیستەمی دارایی ئەمریكی دابڕاوە، لە هەمان كاتدا، كۆمپانیا ئەوروپیەكانی بازاڕی ئێران بە كۆمەڵ رۆشتن و مەرجەكانی سزایان پشتگوێ خست. 

ئەم دوو رووییە نێودەوڵەتییە كەموكوڕی و تایبەتمەندی هەیە، سیفەتی سەرەكی ئەوەیە مادام ژێرخانەكە تا ئێستا بوونی هەیە، دەكرێت لە هەر كاتێكدا بێت بۆی بگەڕێنەوە. 

هەروەها ئاسانیشە جەنگە شاراوەكە كۆتایی پێبێت و بە رواڵەت وا نیشانبدرێت هیچ رووینەداوە؛ هەرچی لایەنی خراپەكەیەتی دەكرێ لە بەرژەوەندی بژاردەیەك كۆتایی پێ بێت. كە سەركردایەتی ئیسرائیل و ئەمریكا پێیان باشە مامەڵەكە كۆتایی پێ بێت.

گرنگترین رووداو ئەوەیە، كە ئاستەم دەبێت داوی ئەوە دوو روویی مامەڵەكە بەردەوام بێت، ئەویش بریتییە لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە مانگی نۆڤەمبەر. 

لەو بارەیەوە، كاندیدی دیموكراتەكان جۆزیف بایدن رایگەیاندووە، ئامادەیە بگەڕێتەوە بۆ ئەو رێككەوتنەی سەرۆكە دیموكراتەكەی پێشوو ئەندامی دابوو. بەڵام ئەم پرۆسەیەش ئاسان نییە، لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا رووداوی گرنگ رویانداو هەریەك لە ئێران و ئەمریكا لای خۆیانەوە گۆڕانكاری بەسەریاندا هات. ئەگەر بێت و دووبارە ترامپ ببێتەوە بە سەرۆك، ئەوا چوار ساڵی داهاتوو بە دڵنیایەوە بۆ كەس گونجاو نابێت. 

لەسەر بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەرەنساو چین پێویستە لە نێوان ئاڵینگاری ئەمریكا و دەستپێكردنی كارلێكی ئابوری فراوان لەگەڵ ئێران یەكێكیان هەڵبژێرن، یاخود دان بە مردنی پلانی كاری گشتگیری هاوبەشدا بنێن، پاشان گونجان لەگەڵ بەرنامەی ئەتۆمی ئێران پابەند كراو نییە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئامادەی تەقینەوە دەبێت.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا