توركیا بەپێویستی دەزانێت پەلەبكرێت لەناردنی فڕۆكەی "F16" بۆ لیبیا

مەلەفی تایبەت

27/07/2020‌ 1454 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گۆڤاری "ئۆراسیا دەیلی" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە، پاڵپشت بە بۆچوونێكی توركیا، كە بە پێویستی دەزانێت پەلە بكرێت لە ناردنی فرۆكەی ئێف-١٦ بۆ لیبیا، تا رێگەی ئاسمانی لە میسر بگرێت و بابەتەكە بە ئازار نەبێت بۆ ئەنقەرە، وەك ئەوەی لە سوریا روویدا.

بەپێی راپۆرتەكە، توركیا ناچارە فرۆكەی جۆری ئێف-١٦ رەوانەی لیبیا بكات، بۆ ئەوەی بەسەر ئاسمانی ئەو وڵاتەدا زاڵ بێت، كە پێدەچێ ململانێی چەكداری تێدا روو بدات. 

هەر بەپێی راپۆرتەكە، ئەمەش لەلایەن نووسەری سیاسی توركییەوە (حەسەن بەسری یالتشین) باسی لێوە كراوەو لە رووپەڕەكانی رۆژنامەی سەباحی توركی بڵاوكراوەتەوە.

لە بۆچوونی ناوبراودا، گواستنەوەی فرۆكەكان بۆ بەرەی لیبیا، كە تا ئێستا سوپای توركیا پشت بە فرۆكەی بێ فرۆكەوان دەبەستێت لە رەگەزی ئاسمانی جەنگی ئەوێدا ئامانجەكەی بەربەست دورست كردنە بۆ فاكتەری میسری. 

ئەو دەڵێت: دیارە كۆماری میسر، لەسەر كەناری داگیركردنی وڵاتێكی دراوسێیەتی و بە شێوەیەكی زۆر پشت بە هێزە ئاسمانیەكەی دەبەستێ لە پرۆسەكانیدا لە رێگەی سنورەوە بۆ پشتیوانی كردنی سوپای موشیر خەلیفە حەفتەر.

نووسەر وای دەبینێت پێویستە توركیا سەركێشی لە بڵاوكردنەوەی فرۆكەی ئێف-١٦ بدات بۆ بەرگری كردن لەو دەسكەوتانەی لە لیبیا بەدەستی هێناوە. 

لەو بارەیەوە دەڵێت: ئەگەر بمانەوێت سیناریۆكانی بەهێزیی ئاسمانی (روسی) دووبارە نەبێتەوە، كە ئێستا لە سوریا ئازارمان دەدات، ئەوا پێویستە چارەسەر بۆ ئاستەنگ و مەترسییەكانی تەكنیكی بدۆزێتەوە و ئیرادەی سیاسی لە نزیكترین كاتدا و بەدەربخات.

باسی لەوەش كردووە، لە كۆتاییدا، روسیا و ئەوانی تریش رووبەرووی مەترسی و ئاستەنگەكان ببێتەوە، ئەگەر بێت و بتوانن ئەم ئەم مەترسیانە بگرنە ئەستر، ئەوا پێویستە توانای ئەوەمان هەبێت قبوڵی بكەین، بە پێچەوانەوە، زاڵبوونمان بەسەر ئاسمانی لیبیاوە لە دەست دەدەین.

لەم دواییانەشدا، میدیاكانی توركیا باسیان لە پلانەكانی ئەنقەرە كرد بۆ دامەزراندنی بنكەیەكی ئاسمانی تایبەت بەخۆی لە باشوری تەرابلس، لەسەر خاكی بنكەی وەتیەی ئاسمانی، كە دەكەوێتە دووری ١٤٠ كلم لە پایتەختەوە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا