شارپرێس:
سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی ده‌كات.
كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی له‌نامه‌كه‌یدا بۆ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌ڵێت "بڕیاری هەڵپەساردنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان لە زیانی کوردستان و یەکێتییە، وا باشترە کێشەکانی پەرلەمانی کوردستان نەبەسترێتەوە بە کێشەی سیاسی یەکێتی و پارتی".
كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ له‌ونامه‌یه‌دا ده‌ڵێت "بەرژەوەندی گەلی کوردستان وا دەخوازێت لەم دۆخە هەستیارەدا دەستبەجێ ئەم کێشە هەستیارە کۆتایی پێبهێندرێت و سەرۆکی پەرلەمان سەرپشک بێت و دەسەڵاتە یاساییەکانی بەکاربهێنێت و دانیشتنەکانی پەرلەمان رێڕەوی یاسایی و ئاسایی خۆیان بەکاربهێنێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه سەرکردایەتی یەکێتی بەزۆرینەی دەنگ بڕیاریاندابوو کە سەرۆکی پەرلەمان و فراکسیۆنی یەکێتی نەچنەوە پەرلەمانی کوردستان تاوەکو کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی نەکرێت.