تەندروستی جیهانی: ئەو قەیرانەی روبەڕووی جیهان بووەتەوە هەر 100 ساڵ جارێك روودەدات

جیهان

02/08/2020‌ 349 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیەنێت، ئەم قەیرانە تەندروستیەی لە ئێستادا روبەڕووی جیهان بووەتەوە هەر 100 ساڵ جارێك روودەدات و كاریگەریشی بۆ ساڵەكانی دوای خۆشی دەمێنێتەوە.

تێدرۆس ئەدهانۆم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ، ئەم قەیرانە بەرجەستەی قەیرانێكی تەندروستی دەكات، كە لە هەر سەدەیەكدا تەنها یەك جار ڕوودەدات. 
سەبارەت بە داهاتوی ڤایرۆی کۆرۆناش دەڵێت" کۆڤید-19 بۆ مانەوە لێرەیە، جارێ زوە بۆ ئەوەی بزانین تا چەندێك بەرگری سروشتی لەشی مرۆڤ لەبەرامبەر کۆرۆنادا بەرگەدەگرێت".

ئەدهانۆم  باسیلەوەشكرد" لە چەند مانگی رابردودا چەندینجار پیشبینی لەمجۆرەمان خستبوەروە، بەڵام ئێستا بە پشتبەستن بە ژمارەیەک توێژینەوەی زانستی زیاتر لەو پێشبینیە دڵنیاین".

سەرۆكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی  سەبارەت بە کاریگەریەکانی ئەو پێکوتانەی لەلایەن چەندین وڵاتەوە پەرەیانپێدراوە، گومانی خۆی نیشاندا لە دروستبونی سیستەمی بەرگری بەکۆمەڵ دژی نەخۆشیەکە.