ساری یاسا پێشێل دەكات

وەرزش

03/08/2020‌ 266 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كامێراكان دیمەنێكی نامۆی یاریگای "ئالیانز سار"یان گواستەوە، ئەوەش لەیاری نێوان یانەی یۆڤانتۆس‌و رۆما لەهەفتەی كۆتایی خولی ئیتالی.

بەپێی وێنەیەك، كە میدیاكان بڵاویانكردووەتەوە، ماوریسۆ ساری ئیتالی‌و راهێنەری یانەی یۆڤانتۆس، لەناو یاریگادا جگەرە دەكێشێت.

سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن، كە ساری لەناوەڕاستی نیوەی یەكەمی یارییەكە لەناو یاریگا جگەرەی كێشاوەو ئەوەش پێشێلكردنی یاساكانی ناو یاریگایە.

ساری تەمەنی 61 ساڵەو تائێستا هیچ روونكردنەوەیەكی لەسەر جگەرەكێشانەكەی نەداوەو رەنگە بەو هۆیەشەوە سزا بدرێت.

هـ ـ ح