هاوسەری پێشووی دامەزرێنەری ئەمازۆن 1.7 ملیار دۆلار دەكات بەخێر

هەمەڕەنگ

03/08/2020‌ 533 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
ماكینزی سكۆت، هاوسەری پێشووی جیف بیزۆسی دامەزرێنەری كۆمپانیای "ئەمازۆن" رایگەیاند، بڕی ١،٧ ملیار دۆلاری سامانەكەی بۆ كاری خێرخوازی تەرخان دەكات، ئەوەش دوای ئەوە دێت ساڵی رابردوو بەڵێنی ئەوەیدا، كە نیوەی سامانەكەی لەو بوارەدا خەرج بكات .

هەروەك دوای ئەوەی لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابرودوو لەبیزۆس جیابووەوە، بڕیاریداوە نازناوەكەی خۆشی بۆ سكۆت بگۆڕێت .

دوای جیابوونەوەكەی، سكۆت رایگەیاند، پارێزگاری لە لەسەدا ٢٥ی پشكەكانی ئەو دوو هاوسەرە لەناو كۆمپانیای ئەمازۆن دەكات، كە بە ملیاران دۆلار دەخەمڵێنرێت .

سكۆت لە پۆستێكدا راشیگەیاند، گومانم نییە كە سامانی كەسی هەر كەسێك بەرهەمی هەوڵ و كۆششی دەستەجەمعییە و قەوارە كۆمەڵایەتییەكان دەرفەت بۆ كەسانێك و ئاستەنگیش بۆ ژمارەیەكی زۆر لە خەڵك دروست دەكەن.

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە كۆمەك و یارمەتییەكانی پێشكەشی ١١٦ ڕێكخراو كردووە، كە لەبوارەكانی یەكسانی لەنێوان ژن و پیاو و تەندروستی گشتی و گۆڕانی كەشوهەوا كاردەكەن .

سكۆت لەمانگی ئایاری ساڵی رابردوو، بەڵێنیدا سازش لەنیوەی سامانەكەی بكات بۆ ئەوەی لەبواری كاری خێرخوازیدا خەرج بكرێت .

وەرگێڕان: ئاكۆ ئاڵی