مستەفا كازمی و ژماره‌یه‌ك رزگاربووی ده‌ستی داعش كۆبوونه‌وه‌

عیراق

03/08/2020‌ 405 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ پێشوازی لە ژمارەیەك ژن و پیاوی ئێزدی رزگاربووی دەستی داعش كرد.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی باسی له‌وه‌كردووه‌: پیشوازی كردووە لە ژمارەیەك لەو ژن و پیاوە ئێزدییانەی لە دەست داعش رزگاربوون، كە خەڵكی شنگال و گوندی كۆجۆ و ناوچەكانی دەوروبەری گوندەكەن.

بەرەبەیانی رۆژی 3ی ئابی 2014، چه‌كدارانی داعش پەلاماری قەزای شنگال و گوندەكانی سنووری قەزاكەیانداو دواتر لە چەند پرۆسەیەكی یەك لەدوای یەكی جینۆساید دا هەزاران ژن و پیاویان لێ دەستگیركردن، كە دواتر هەزارانیان لە كوشتن و بێ سەروشوێن كردن، 3 هەزار و 509كەسیشیان بەشێوەی جیاجیا رزگاریان بوو كە هەزار و 192 ژن 337 پیاو و هەزارو 33 كچی منداڵ و 947 منداڵی كوڕ بوون.