شارپرێس
مەیادە
نەججار پەڕلەمانتاری پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند کە
کوتلەکەیان و کوتلە کوردستانییەکانی تر دژ بڕگەی بە فرە بازنەیین لە یاسای نوێی
هەڵبژاردنەکاندا ، بەو پاساوەی ئەوە خزمەت
بە دەرچوونی پاڵێوراوە سەربەخۆکان ناکات .
نەججاڕ
لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، نارازیبوونمان لە فرەبازنەیی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لەبەرچەند هۆکارێکە
، کە گرنگترینیان ئەوەیە لە ناوچە کێشەلەسەرەکان سەرژمێری دانیشتووان نەکراوە ،
کەواتە چۆن کورسییەکان هەژمار دەکرێن ، چەندین گوند و ناحیە هەن کە لەڕووی
ئیدارییەوە سەر بە چەند شوێنێکن.
ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەگەر بێت و بڕگەی فرەبازنەیی
بۆ یاسای هەڵبژاردنەکان زیاد بکرێت ئەوە بەهیچ جۆرێک خزمەتی کاندیدە سەربەخۆکان
ناکات .
پەرلەمانتارەکەی
پارتی دەڵێت، کە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەناوچەکێشەلەسەرەکان دەبێت
ماددەی ١٤٠ جێبەجێ بکرێت و کورد بەشداری ئەمنیی و ئیداری تێدا هەبێت ، لەبەرئەوەی
بەپێی دەستوور ئەو ناوچانە ناوچەی هاوبەشن و دەبێت ئیدارەکەیان هاوبەش بێت ،
روونیشیکردۆتەوە کە چۆن دەکرێت لەژێر سایەی بەسەربازکردنی شارەکان و ئەو ترسە
زۆرەی لە کردنی ساختەکاری هەیە ، ئەو بڕگەیە لەو ناوچانە جێبەجێ بکرێت .
هەفتەى رابردوو مستەفا کازمی سەرۆک وەزیری عێراق رۆژی ٦ ی حوزەیرانی ساڵی داهاتووی بۆ
بەڕیوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاری کرد ، هەروەک محەمەد حەلبووسی سەرۆکی
ئەنجوومەنی نوێنەرانیش داوای کرد پەلە بکرێت لە تەواوکردنی یاسای هەڵبژاردنەکان و
رەوانەکردنی بۆ سەرۆکایەتی کۆمار تاوەکو پەسەندی بکات .
وەرگێڕان
: ئاکۆ ئاڵی