نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان روو لەدابەزین دەكاتەوە

ئابوری

13/08/2020‌ 587 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەدابەزین كردەوە، دوای ئەوەی چەند رۆژی رابردوو زنجیرەیەك بەرزبوونەوەی تۆماركرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی نۆ سەنت دابەزی‌و هەر بەمیلێكی بە 45.35 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، هەشت سەنت دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی 42.62 دۆلار  مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە بەیاننامەی رێكخراوی ئۆپیك بۆ هەناردەی نەوت‌و بەرزبوونەوەی رێژەی بەرهەمی ئەمریكا هەیە، كە كاریگەری گەورەی داناوەو رەنگە نرخەكەی زیاتریش دابەزێت.

هـ ـ ح