شارپرێس:
دەسەڵاتدارانی هه‌رێمى كوردستان، كار به‌ده‌ست و
حكومڕانه‌كانى، هه‌رچۆنیان بوێت و بۆیان
گونجا به‌وشێوه‌یه دۆستى سیاسى و دوژمنى خه‌یاڵى دروست ده‌كه‌ن.
له‌ناوخۆى هه‌رێمدا به‌ویستى خۆیان هه‌رڕۆژه
و بالۆره‌یه‌ك داده‌ڕێژن، هه‌رڕۆژه‌وه به‌شان و باڵى كه‌سێكدا هه‌ڵده‌ده‌ن، ڕۆژگارێك مالیكى
دوژمنه‌وه ڕۆژگارێكى تر عه‌بادى، ڕۆژێك حه‌كیم دۆسته‌و ڕۆژگارێكى تر عامرى، ئه‌مه ئه‌و چیرۆكى داتاشینى دۆست و
دوژمنه‌یه كه دەسەڵاتدارانی کورد به‌درێژاى پانزه ساڵى ڕابردوو، بازاڕى خۆیانى
له‌ژێر ناوی كوردایه‌تى و هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌رهه‌رێم و چاره‌نوسى قه‌واره‌كه‌ى پێ
گه‌رم ئه‌كه‌ن.
ئەم سیاسیەنەی دەسەڵاتی کوردیی له‌ناوخۆی
كوردستاندا به‌به‌رده‌وامى خه‌ریكى ئه‌م جۆره له‌سیاسه‌تكردن بوون، سیاسه‌تكردن
له‌سه‌ر بناغه‌ى داتاشینى دوژمنى وه‌همى، مه‌ترسى خه‌یاڵى و ئه‌ویش له‌پێناو بره‌ودان
به‌سیاسه‌تى دابه‌شكردنى سه‌روه‌ت و سامانى سه‌رزه‌وى ژێرزه‌وى هه‌رێمى كوردستان
له‌نێوان دوو حیز ب و دوو بنه‌ماڵه.
حكومدارانى هه‌رێمى كوردستان له پانزه
ساڵى ڕابردوودا ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌غدایان وا پێناسه كردووه كه قوتى خه‌ڵكى
كوردستان ده‌بڕن، ده‌یانه‌وێ یه‌كڕیزى كورد تێكبده‌ن، چاویان له‌وه‌یه هێزى پێشمه‌رگه
هه‌ڵوه‌شێته‌وه، ده‌یانه‌وێ ته‌عریبى ناوچه كوردستانیه كێشه له‌سه‌ره‌كان بكه‌نه‌وه،
چاویان به‌كورد هه‌ڵنایه ،دژى سه‌ركرده‌و دۆزى ڕه‌واى كوردن،ئه‌مانه به‌شێكن له‌و
تۆمه‌تانه كه له‌پانزه ساڵى ڕابردوودا سه‌ركردایه‌تى پارتى و یه‌كێتى ئاڕاسته‌ى
به‌غداى كردوون.
هه‌رسه‌رۆك وه‌زیرانێك هاتبێته سه‌ركورسى ئه‌نجومه‌نى
وه‌زیرانى عێراق له‌ناوخۆى هه‌رێمدا به‌م تۆمه‌ت و قسه‌و باسانه ئابڵوقایان داوه
ڕه‌نگه نزیكترین نمونه له ئێستادا مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بێت كه
ڕۆژى پێنجشه‌ممه 10-9-2020 به‌سه‌ردانێك گه‌یشته هه‌ولێر ده‌ه‌سه‌ڵاتدارانى
پارتى و یه‌كێـتى ده‌یانووت: كازمى دژى قه‌واره‌ى هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاته‌كانى هه‌رێمی
كوردستانه له عێراقدا، كازمى موچه‌و بودجه و شایسته داراییه‌كانى هه‌رێمى
كوردستانى بڕیوه، ده‌یانوت كازمى ده‌یه‌وێ
خاڵه سنورییه‌كان داگیربكات، ده‌یه‌وێ فڕوكه‌خانه‌و داهاتى گومرگه‌كان بۆخۆى به‌رێت.
له‌هه‌مووشى سه‌یرتر ده‌وترا كازمى له‌هه‌ڵبژاردنى
پێشوه‌خته‌ى عێراقدا له‌هه‌رێمى كوردستان لیستى هه‌یه و چاوى لەوەیە کورسی حزبە
کوردییەکان بۆ خۆی بەرێت تا له‌وڕێگه‌یه‌وه كار له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى قه‌واره‌ى
هه‌رێمى كوردستان و گۆڕینى ماده‌كانى ده‌ستورى عێراق بكات.
وێنه‌ى كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق
له ماوه‌ى ده‌ستبه‌كاربونیدا له‌ڕوانگه‌ى دەسەڵاتدارانی کوردەوە وێنه‌ى دو‌ژمنێك
و نه‌یارێك بووه كه‌ده‌یه‌وێ ته‌واى مافه ده‌ستورى یاساییه‌كانى هه‌رێمى
كوردستان پێشێل بكات، ئەوان هەیشە کازمیی و جموجوڵەکانی کازمییان بە مەترسی
بۆسەربوەرژەوەندییەکانی خۆیان زانیوەو هەردەم هەوڵیانداوە شکستی خۆیان بخەنە
ئەستۆی دەسەڵاتە چەند مانییەکەی کازمیی.
بەڵام هەر له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى كازمى بۆهه‌ولێر
جارێكى تروێنه‌كه پێچه‌وانه بویەوە، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له دوژمنى خه‌یاڵیه‌وه
ده‌بێته دۆستى هه‌میشه‌یی، فه‌رشى سورى بۆڕاده‌خرێ له‌هه‌موو جومگه هه‌ستیاره‌كانى
حكومی و حزبیدا پێشوازى ده‌كرێ و كۆبونه‌وه‌ى
بۆڕیكده‌خرێ، سه‌ردانه‌كه‌ى وه‌ك ڕوداوێكى گه‌وره‌و پڕده‌سكه‌وت له ڕاگه‌یاندنه‌كانیانه‌وه
وێناده‌كرێ و بەششێک لە چودێران دەڵین دەسەڵاتدارانی کورد شاگەشکە بوون بە
سەردانەکەی کازمیی.
ئێستا خه‌ڵكى كوردستان هه‌قه پرسیاربكه‌ن
ئه‌م دوفاقیەی دەسەلادتدارانی کوردستان بۆچى و له‌پاى چى؟ بۆچى هه‌ركاتێك ویستیان
دوژمنه‌و هه‌ركاتێكیش ویستیان بێ شك
وگومان كازمى سه‌رۆك ڕابه‌ره.
بۆچی هەرکات بیانەوێت بەرامبەرەکەیان
بە شەیتان و دوژمن پیناسە دەکەن و لە پڕێکدا هەمان کەس دەبێتە دۆست و فریادڕەس؟