شارپرێس:
له خراپترین
ئەو شتانەی له‌وانه‌یه به‌سه‌ر مرۆڤ بێت له كاتی نان خواردندا مێشێكه كه ناوەستێت
له بێزاركردن و خولانه‌وه به چوارده‌وره‌ی خواردنه‌كه و نیشتنه‌وه له‌سه‌ری.
ئه‌مه
ڕووداوە به‌سه‌ر پیاوێكی 80 ساڵه‌ی فه‌ره‌نسیدا هات، كێشه‌كه زۆر لەوەش زیاتر گه‌وره‌تر
بوو، چونكه له ئان و ساتی ڕاووەدونانی مێشه‌كه، چه‌ند به‌شێكی گه‌وره‌ی ماڵه‌كه‌ی
تێكوپێكدا، به‌ڕاده‌یه‌ك كە ئیدی خانوه‌كەی بە كەڵكی ژیانكردن نەدەهات، ئەم
هەواڵەش لە پێگه‌ی (سكای نیوز) ی به‌ریتانیدا بڵاوكراوەتەوە.
پێگه‌ی
ناوبراو وتی كه پیاوه‌كه له ماڵی خۆی له (هەرێمی دوردونیی) له خۆرئاوای فه‌ره‌نسا
خه‌ریكی خواردنی نانی ئێواره بوو كە مێشه‌كه ده‌ستیكرد به بێزاركردنی.
سەرچاوەكە
باسی لەوەش كرد كە پیاوه‌كه نه‌یتوانیوە چیتر به‌رگه‌ی مێشه بێزاركه‌ره‌كه
بگرێت، بۆیه به مێش كوژێكی كاره‌بایی دوای كه‌وت و ئەو كارەساتەی نایەوە.
له كاتی ڕاونانی میشەكەدا پیاوه‌كه به
هه‌ڵه كێشای بە بتڵه غازه‌كه‌ی
چێشتخانە، ئەمەش بووە هۆی لێچوون غاز و بڵاوبونه‌وه‌ی لە چێشتخانەكەدا،
له ئه‌نجامدا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له چێشت خانه‌كه ڕویدا و به‌شێك له ژێربانی ماڵه‌كه‌ی
هاتەخوارەوە.
پیاوه‌كەش بە هەزار دەردەسەری له
مردن ڕزگاری بوو، جگە لە سوتاوویەكی كەم دەنا هیچ ئازارێكی پێنه‌گه‌یشت.
پێگەی (سكای
نیز) یش بڵاویکردەوە: تا ماڵەكەی بۆ چاك دەكەنەوە، پیاوه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی له میوانخانە
نیشتەجێ دەبێت، تا ئەو كاتەی خێزانه‌كه‌ی ماڵه وێرانەكەی بۆ چاك ده‌كه‌نه‌وه،
خۆشیه‌كه‌ش له‌وه دایه كه پیاوه‌كه تاوەكو ئێستا نه‌یزانی مێشه‌كه چی به‌سه‌ر
هات.
سه‌رچاوه : پێگه‌ی ئه‌له‌كترۆنی SKY NEWS عه‌ره‌بییه
وه‌رگێران : دیاكۆ لوقمان حاجی