شارپرێس:
تیمێکی شوێنەوارناسی
هاوبەشی سعوودی و نێودەوڵەتی جێ پێی مرۆڤ و فیل و ئاژەڵی دڕندەیان لەدەوروبەری
دەریاچەیەکی کۆن و وشکوبووی ناوچەی تەبووک دۆزیوەتەوە کە مێژووەکەی بۆ زیاتر لە
١٢٠ هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە .
لەوبارەیەوە دوکتۆر
جاسر بن سلێمان حەربشی سەرۆکی جێبەجێکردنی دەستەی کەلەپووری سعوودییە رایگەیاندوە
کە دۆزینەوە نوێکە زۆر گرنگە و یەکەم بەڵگەی زانستییە لەسەر بوونی شوێنپێی مرۆڤ
لەسەر نیمچەدورگەی عەرەبی .
بەقسەی حەربش ئەو
دۆزینەوەیە و دۆزینەوە شوینەوارییەکانی تر لە سعوودییە بەڵگەیە لەسەر ئاستی
گەشەکردنی توانا ناوخۆییەکان لەبواری دۆزینەوەی شوینەواری بەهەماهەنگی لەگەڵ زانکۆ
و لایەنە حکوومی و ناوەندەکانی نوێژینەوە لە جیهاندا .
ئەو بەرپرسەی
شوێنەواری سعوودییە روونیکردۆتەوە کە شوێنەوار بەهەموو شکڵ و شێوەکانیەوە بەشێکن
لە چالاکی کلتووری کە چوار ئاراستە لەخۆدەگرن کە ئەوانیش : شوێنەوار ، میراتی
تەلارسازی ، پیشەی دەستی و میراتی ماددی ".
وەگێڕان : ئاکۆ ئاڵی