شارپرێس:
یاریزانی ههڵبژاردنهى كرواتیا ڕایدهگهیهنێت، كاتێك لەڕیزی یانەی بەرشەلۆنە یاریی كردوه، هاوڕێی نزیكی لیۆنێل میسی و لویس سوارێز نەبوه.
لە لێدوانێكیدا بۆ پێگەی El Desmarque ڕاكیتیچ وتویهتى:"هاوڕێ نزیكەكانم لەیانە كەتەلۆنییەكە پێكهاتبون لەئەندریس ئینێستاو تیر شتیگن و بواتینگ و جۆنیۆر فێربۆ".
ئهوهشى ڕونكردۆتهوه، "ڕێزی میسی و سوارێز دەگرم، چونكە بۆ ماوەی شەش ساڵ یاریم لەگەڵ كردونو ئەوان یاریزانی زۆر گەورەن".
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ