شارپرێس:
باسم ئه‌نتوان، شاره‌زای ئابوریی عێراقی ئاشكرایده‌كات، له عێراق نزیكه‌ی هه‌شت ملیۆن كه‌س هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی داراییان نییه.
باسم ئه‌نتوان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند، ئاماری مه‌ترسیداری ئه‌و كه‌سانه‌ی له عێراق هیچ موچه‌یه‌ك یاخود بژێوییه‌كی ژیانیان نییه گه‌یشتووه‌ته هه‌شت ملیۆن كه‌س له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق.
ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر به‌خێرایی كه‌رتی تایبه‌ت به گوڕ و تینێكی زۆرتره‌وه نه‌یه‌ته‌وه مه‌یدانی كاری عێراق، ئه‌وا ڕێژه‌ی بێكاریی هێنده‌ی دیكه زیاد ده‌كات.
مه‌هدی ساڵح، یه‌كێكی دیكه‌یه له ئابووریناسه‌كان كه ئامارێكی دیكه‌ی بێكاریی له‌عێراق ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت، ئێستا ڕێژه‌ی بێكاریی له عێراق گه‌یشتووه‌ته 30% هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی هه‌ژاریش گه‌یشتووه‌ته 34%.
باس له‌وه‌شده‌كات، ئێستا ته‌نیا 1% كه‌رتی كاری عێراق پشت به‌كرێكار ده‌به‌ستێت، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتووه، یاخود كه‌سانی بیانیی كاری تیادا ده‌كه‌ن.
ڕ . ج