شارپرێس:
سه‌ركۆ ئازاد، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی ڕایگه‌یاند، "وەزارەتی دارایی لەگەڵ گەنجینەکان کۆبووەتەوە و ئەمجارەش هەر بە لێبڕینەوە دابەشدەکرێت، بەڵام جیاواز دەبێت لە هی مانگی رابردوو".
سه‌ركۆ ئازاد، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، "ئەگەر کەسێک پێتشتر مووچەکەی ملیۆنێک بووایە تەنیا 790 هەزاری وەردەگرت، بەڵام لەم رێنماییە تازەیەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەریکردووە لەنێو قایمەی مووچەی ئەم مانگە لێبڕینی 21%ی مووچەکە نامێنێت".
جه‌خت له‌وه‌شده‌كاته‌وه، "حکومەت پارەی داهاتی ناوخۆیی و خاڵە سنوورییەکان و فرۆشی نەوتی دەستکەوتووە کە سەرووی 300 ملیار دینارە و چاوەڕێی حکومەتی عێراق دەکات بۆ ئەوەی دەست بە دابەشکردنی مووچە بکات".
ڕ . ج