داهاتى دەروازە سنوریەکانى عێراق ئاشکرا دەکرێت

عیراق

23/09/2020‌ 667 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لیژنەی دەروازە سنورییەکان لە حکومەتى عێراق ئاشکرای دەکات کە داهاتی تەنیا یەک رۆژى دەروازەی سنووری ئوم قەسر لە پارێزگای بەسرە زیاتر بووە لە چوار ملیار دینار.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی دەروازە سنورییەکان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاندوە داهاتی تەنیا ئەمڕۆی دەروازەی سنوری ئوم قەسر چوار ملیار و ٣٢١ ملیۆن و ٤٥٦ هەزار و ٩٧٠ دینار بووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، دەروازە سنورییەکان بەردەوامدەبن لە زیادکردنی سەرچاوەی داهاتی دەوڵەت و ئەوەش بە ئامانجی تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە ئابورییەی عێراقی پێدا گوزەردەکات.

بەپێی هەواڵى سەرچاوە حکومییەکانى عێراق لە مانگى تەمووزی رابردووە بەهۆى هەوڵەکانى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق داهاتى خاڵە سنوریەکانی عێراق زیادى کردوە، ئەوەش دوای ئەوەی هێزێکى تایبەتى بۆ کۆنترۆڵکردنى ئەو خاڵە سنورییەکانە داناوە.

س.هـ