وەزارەتى نەوتى عێراق نەوتی سپی رەوانەى هەرێم دەکات

عیراق

23/09/2020‌ 712 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتى نەوتى عێراق بریاریدا بە‌ پشتبه‌ستن به‌ ره‌زامه‌ندی وه‌زیری نه‌وت و له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیار درا به‌ ناردنی بڕی 50 هه‌زار مه‌تر سێجا نه‌وتی سپی بۆ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان.

له‌ نووسراوێکدا وەزارەتەکە ئاماژەى بەوە کردوە، دابه‌شكردنی نه‌وته‌كه‌ به‌سه‌ر پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستان روونكراوه‌ته‌وه‌، ده‌رچوونی ئه‌و بڕیاره‌ی ناردنی نه‌وتی سپی بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دوای ره‌زامه‌ندی وه‌زیری نه‌وت بووه‌.

پێشتریش غالب محەمەد ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى گۆڕان ئاشکراى کرد کە لەسەر داوای ئەو وەزارەتى نەوتى عێراق بڕیاریدا بە رەوانەکردنى ٥٠ ملیۆن لیتر بۆ هەرێمى کوردستان.