شارپرێس:
پۆلیسی باكوری هیندستان پیاوێكیان ده‌ستگیركرد بەتۆمەتی سك هەڵدڕینی ژنەكەی، ئەو پیاوە بەوە تۆمەتبارە كە سكی ژنه دوگیانه‌كه‌ی به‌داس هەڵدڕیوە، بەو هۆیەشەوە ژنەكە بەسەختی بریندار بوو.
پۆلیس ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاندوه، به‌هۆى ئه‌وكاره‌وه، منداڵەكەی ناو سكی ژنه‌كه كە كوڕ بووه گیانی لەدەستداوە.
له(بوداون) له‌ولایه‌تی ئۆتار برادیشی هندستان، دەزگای پۆلیس ویلایەتەكە ڕایگەیاند، لەئە‌ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوەدا، ژنه‌كه بەسەختی برینداربووە، دواتریش براوەتە نەخۆشخانەیەكی نیودەلهی پایتەخت‌و خراوەتە ژێر چاودێری چڕەوە.
برای ژنەكە كه ناوى (جولو سینگ) وتویه‌تى:"هۆكاری ئەنجامدانی ئەو تاوانە تامه‌زرۆیی پیاوه‌كه بووە بۆ زانینی ڕه‌گه‌زی كۆرپه‌له‌كه، چونكە ئەو ژن‌و مێرده خاوه‌نی 5 كچن‌و كوڕیان نییە".
سینگ به‌دامه‌زراوه‌ی (تومسون ڕۆیترز)ی ڕاگەیاندوه، پیاوەكە به‌داسێك هێرشیكردۆتەسه‌ر ژنەكەی‌و سكی هه‌ڵدڕیوە، ئەوەشی پێ وتوه كە ده‌یه‌وی ڕه‌گه‌زی كۆرپه‌له‌كه بزانێت.
وه‌رگێران: دیاكۆ لوقمان حاجی