ڕێلمی مۆبایلی زیرەکی C17 ی نوێ دەخاتەڕوو

هەمەڕەنگ

26/09/2020‌ 177 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمپانیای ڕێلمی چینی پەردەی لەسەر مۆبایلی زیرەکی C17 ی نوێ لاداوە کە بەسیستەمی ئەندرۆید ١٠ کاردەکات و  شاشەیەکی ٦،٥ ئینچی هەیە و کوالێتی و روونییەکەی دەگاتە 1600 × 720 پێکسڵ.

مۆبایلەکە کامێرایەکی سێڵفی هەیە کە کوالێتییەکەی ٨ مێگاپێکسڵە ، لەگەڵ کامێرایەکی چوار هاوێنەیی کە هاوێنە سەرەکییەکەی ١٣ مێگاپێکسڵ و هاوێنەیەکی گۆشەفراوان بە کوالێتی ٨ مێگاپێکسڵ ، لەگەڵ هاوێنەیەک بۆ گرتنی وێنەی کامرۆ  و هاوێنەیەک بۆ گرتنی وێنەی رەش و سپی.

هەرچی پرۆسێسەرەکەیەتی ئەوە لە جۆری Snapdragon 460 ی نوێیە ، هەروەک رامێکی ٦ گێگابایت و یادگەیەکی ناوخۆیی ١٢٨ گێگابایت کە دەتوانرێت لەڕێگای microSD یەوە فراوان بکرێت.

پاترییەکەشی هێزێکی پێنج هەزار میللی ئەمپێری هەیە کە لەڕێگای دەرچەی USB Type C یەوە بەگوڕی ١٨ وات بارگاوی دەکرێتەوە .

وەرگێڕان : ئاکۆ ئاڵی