شارپرێس:
بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردن و داخستنی یه‌كجاری به‌شی زمانی كوردی له هه‌ردوو زانكۆی راپه‌ڕین و چه‌رموو راگه‌یه‌ندراو ئه‌نجومه‌نی به‌شی زمانی كوردیش له به‌رامبه‌ر داخستنی به‌شه‌كه ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن.
به گوێره‌ی دوو راگه‌یه‌نراوی ئه‌نجومه‌نی به‌شی زمانی كورد له زانكۆی راپه‌ڕن و چه‌رمۆ، بیانووی داخستنی به‌شی زمانی كوردی ئه‌وه‌یه كه ده‌رچووانی ئه‌و به‌شه هه‌لیكاری پێویستیان ده‌ستنه‌كه‌وتووه، بۆیه زانكۆكه‌كه‌ش بڕیاریداوه ئه‌و به‌شه دابخات، چونكه بازاڕی كار پێویستی به ده‌رچووانی به‌شه‌كه نییه.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كه‌ن، داخستنی ئه‌و به‌شه، "بێبه‌هاكردنی زمانی كوردییه، كه تا ئێستا به گوێره‌ی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به زمانێكی زیندوو و پارێزراو له له‌ناوچوون داده‌نرێت".
هاوكات بڕیاری داخستنی به‌شه‌كه‌ش، به سه‌ره‌تایه‌كی خراپ ده‌زانن بۆ ده‌ستبردن بۆ پیرۆزییه‌كانی نه‌ته‌وه، كه باڵاترینیان، زمانه.