شاپرێس:
وەزیری دەرەوەی ئێران دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فواد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، پشتیوانی له سه‌قامگیری و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌كه‌ن و ئاسایشی عێراق بۆ ئه‌وان گرنگه.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی میهری ئێرانی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران و فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق سەبارەت بە پەیوەندییە دوو لایەنەکانی ئێران و عێراق و بابەتەکانی ناوچەکە و جیهان گفتوگۆیان کردووه.
زەریف بە ئاماژە بە هێرشەکان بۆ سەر شوێنە دیپلۆماتیکەکان و زەروورەتی دەستەبەری ئاسایشی دیپلۆماتەکانی ئێرانی لە عێراق، رایگه‌یاند: "هه‌رجۆره هێرشێك بۆ سه‌ر دامه‌زراوه دیپلۆماتییه‌كان ئیدانه ده‌كه‌ین و ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه".
فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه به سه‌رۆدانێكی فه‌رمی گه‌یشته تاران و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ڕێگاکانی فراوانکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان.
ه.م