ئیتاڵیا یەكەمی كۆمەڵەكەی لەدەستدا

وەرزش

15/10/2020‌ 296 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ماوەی 19 یاری دەبێت هەڵبژاردەی ئیتاڵیا شكستی نەهێناوە، كۆتا یاری توانیی بەئەنجامی 1-1 بەرامبەر هەڵبژاردەی هۆڵەندا یەكسان بێت، بەڵام یەكەمی كۆمەڵەكەی لەخولی نەتەوە ئەوروپییەكان لەدەستدا.

لۆرینتسۆ بلیگرینی توانیتی توانیتی لەخولەكی 16 گۆڵی یەكەم بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا تۆماربكات، بەڵام دوای خولەك لەو گۆڵە، دۆنی ڤاندی بیك گۆڵی یەكسانبونەوەی بۆ هەڵبژاردەی هۆڵەندا تۆماركرد، ئەمەش یەكەم گۆڵی هۆڵەندایە پاش سێ یاری.

لەگەیمی دوەمدا یارییەكە هیچ گۆڵێكی تێدا تۆمارنەكرا، ئەم یەكسانبوونە لەبەرژەوەندی پۆڵەندا بوو كە توانیتی بەئەنجامی 3-0 لەبۆسنە بباتەوەو ببێتە یەكەمی كۆمەڵەكە بە 7 خاڵ، ئیتاڵیا پلەی یەكەمی لەدەستداو بە4 یاری 6 خاڵی هەیە.

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ