یاریزانانی بەرشەلۆنە هەڕەشەی ڕۆیشتن دەكەن

وەرزش

15/10/2020‌ 511 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

قەیرانی یانەی بەرشەلۆنە لەساڵی پارەوە تائێستا، تەنها قەیرانی نێو یاریگاو گرفتەكانی نێوان یاریزان‌و ڕاهێنەران نەبووە، بەڵكو قەیران ڕووی لەگەنجینەكانی یانەكە كردوەو بەدۆخێكی دارایی سەختدا تێدەپەڕێت.

لەهەنگاوێكدا، یانەی بەرشەلۆنە لەپێناو كەمكردنەوەی پاڵەپەستۆی دارایی، بڕیاریدا موچەی سەرجەم كارگەران‌و یاریزانانی یانەكە كەمبكاتەوە، بڕیاروایە موچەی یاریزانەكان بەڕێژەی %30 كەمبكرێتەوەو كە ئەمە بڕێكی زۆرە.

وێستگەی ڕادیۆیی 'Cadena Sir' ڕایگەیاند، یانەی بەرشەلۆنە هەتا 5ی ئۆكتۆبەر، گفتوگۆی لەگەڵ سەرجەم كارمەندو یاریزانانی یانەكە كردوە بۆ ئەوەی بەو كەمكردنەوەیە قایلیان بكات‌و باسی لەوەكردووە قەیرانی دارایی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دروستبووە.

ڕادیۆكە ئاماژەی بەوەكرد، هەندێ لەیاریزانەكان، بەبێئەوەی ناویان بهێنرێت، بەو بڕیارەی یانەكە ڕازی نین و قورسە قایل بكرێن، تەنانەت هەڕەشەی ئەوەیانكردووە ئەگەر موچەیان كەمبكرێتەوە، وەرزی ئاییندە گرێبەستەكانیان هەڵدەوەشێننەوەو یانەكە جێدەهێڵن.

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ