شارپرێس:
هۆشیار زێباری رایگه‌یاند، سوتاندنی باره‌گای لقی 5ی پارتی له به‌غداد و ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه شاره‌كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی ئه‌منیدا نیه.
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بڵاویكرده‌وه: سوتاندنی باره‌گای پارتی له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غداد و له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه ئه‌منییه‌كاندا نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كۆنتڕۆڵی شاره‌كه له‌ده‌ستی هێزه‌كانی ئه‌منیدا نیه.
هه‌فته‌ی رابردوو هۆشیار زێبار له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ کەناڵی دیجلە رایگەیاند: هۆکاری هێرشکردنە سەر هەولێر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە گروپە چەکدارەکان، پێیانوایە هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا نزیکە و بەشێکە لە پرۆژەی ئەمریکا، هەروەها بنکەی ئەمریکی لێیە، ئەو گرووپانە وەک داعش وان، چۆن داعش هێرشی کردە سەر بەغدا و دواتر هێرشی کردە هەولێر، ئەوانیش هەمان کاریان کرد.
ئه‌و وتانه‌ی زێباریش كاردانه‌وه‌ی توندی لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی لێكه‌وته‌وه و ئه‌مڕۆ چونه سه‌ر باره‌گای پارتی له به‌غداد و ئاگریان له باره‌گاكه به‌رداو ئاڵای كوردستان و حزبه‌كه‌یان داگرت و ئاگریان تێبه‌ردا.
زێباری ئه‌وه‌شی وتووه: وه‌عد قه‌دۆ، سه‌ركرده له حه‌شدی شه‌عبی له پشت هێرشه‌كه موشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێره، چونكه وه‌عد عه‌دۆ له‌لایه‌ن هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تحه‌وه پشتگیری ده‌كرێت و ناویشی له لیستی تیرۆردایه.