‎نوسینگەی رۆژنامەوانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان

19/10/2020‌ 2768 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
‎نوسینگەی ڕۆژنامەوانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، هەر پرسێكی پەیوەست بە بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردو یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئەوا هەڤاڵ سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی و هاوسەرۆك و مەكتەبی سیاسی بەیەكەوە گفتوگۆ و بڕیاری لەبارەوە دەدەن.

له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ‎نووسینگەی ڕۆژنامەوانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ بڵاویكرده‌وه‌: ‎ماوەی چەند ڕۆژێكە لێرەو لەوێ، قسە لەسەر  نووسراوێكی هەڤاڵ سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكرێت، لێرەوە بە هەموو لایەكی ڕادەگەیەنین "ئێمە لە نووسینگەی ڕۆژنامەوانی هەڤاڵ كۆسرەت ڕەسول هەر نووسراو و روونکردنەوەیەکمان هەبێت ئەوا خۆمان بەشێوەیەكی ڕەسمی لە میدیا ڕەسمییەكاندا بڵاوی دەكەینەوە، لە دەرەوەی ئەوە هیچ نوسراو ێک و راگەیندراوێک پەیوەندی بە ئێمەوە نییە".

باسی له‌وه‌شكردووه‌: "دووپاتی دەكەینەوە، كە بۆ هەر پرسێكی پەیوەست بە بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردو یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئەوا هەڤاڵ سەرۆكی ئەنجومەن و هەڤاڵانی هاوسەرۆك و مەكتەبی سیاسی بەیەكەوە گفتوگۆ و بڕیاری لەبارەوە دەدەن".


ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌

‎ماوەی چەند ڕۆژێكە لێرەو لەوێ، قسە لەسەر  نووسراوێكی هەڤاڵ سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكرێت، لێرەوە بە هەموو لایەكی ڕادەگەیەنین ئێمە لە نووسینگەی ڕۆژنامەوانی هەڤاڵ كۆسرەت ڕەسول هەر نووسراو و روونکردنەوەیەکمان هەبێت ئەوا خۆمان بەشێوەیەكی ڕەسمی لە میدیا ڕەسمییەكاندا بڵاوی دەكەینەوە، لە دەرەوەی ئەوە هیچ نوسراو ێک و راگەیندراوێک پەیوەندی بە ئێمەوە نییە.

‎هەروەك لەم ڕوونكردنەوەیەشدا دووپاتی دەكەینەوە، كە بۆ هەر پرسێكی پەیوەست بە بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردو یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئەوا هەڤاڵ سەرۆكی ئەنجومەن و هەڤاڵانی هاوسەرۆك و مەكتەبی سیاسی بەیەكەوە گفتوگۆ و بڕیاری لەبارەوە دەدەن.

‎نووسینگەی ڕۆژنامەوانی 

‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی

‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان