شارپرێس:
پێگە هەواڵیە ڕوسییەکان ڕایدهگهیهنن، ئەرمینیا بەهۆی یارمەتییەکانی ڕوسیاوە دەستیکردوە به لەناوبردنی بەکۆمەڵی فڕۆکە دڕۆنە پێشکەوتوەکانی تورکیا، بەشێوەیەک تەنها لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا پێنج فڕۆکەی درۆنییان تێکشکاندوە.
لەوبارەیەوە پێگەی Actual Newsی ڕوسی باسی لەوەکردوە، تاماوەیەک پێش ئێستا، ئەرمینیا لەڕوبەڕوبونەوەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا دەستەوەستان بون کە لەخاکی ئەرمینیاوە هەڵدەستان، بەڵام بەهۆی یارمەتییەکانی ڕوسیاوە، تەنها لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆری Bayraktar TB2یان تێکشکاندوە، بۆئەوەش پێشبینیکراوە کە ئەرمینیا چەکی نوێی ڕوسی بەدەستگەیشتبێت.
بەگوێرهى ئەو وێنانەی لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردودا وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا بڵاویکردونەتەوە، دەردەکەوێت کە ئەو فڕۆکانەی تێکشاون لەجۆری Bayraktar TB2نو سیستەمی ECO n Wescam CMX15Dی دروستکراوی کەنەدیو بزوێنەری فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی UAV IAI Haropی ئیسرائیلی ناسراونەتەوە.
پسپۆڕانی سەربازی دەڵێن، مەرج نییە ڕوسیا چەکی نوێی ڕادەستی ئەرمینیا کردبێت، بەڵکو ئەگەری هەیە سیستەمی ڕاداری ڕوسی پەیوەستکردبێت بەسیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەرمینیاوە، هەربۆیە توانای سیستەمە ئەرمینییەکە لەدۆزینەوەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان زۆر گەشەیکردوەو لەئێستادا هێزەکانی ئەرمینیا دەتوانن بەشێوەیەکی زۆر کاراتر گورز لەفڕۆکە تورکیو ئازەرییەکان بوەشێنن.
وەرگێڕان: ئاکۆ ئاڵی