شارپرێس:
ڕۆژی شه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه و تاوتوێی پڕۆژه‌یاسای قه‌رز ده‌كات كه حكومه‌ت ئاڕاسته‌یكردووه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق، ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو په‌رله‌مان بۆ هه‌ردوو بابه‌تی ته‌واوكردنی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای قه‌رز.
ڕۆژی شه‌ممه ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای قه‌رز بكرێت، جۆرێك له‌دڵنیایی بۆ موچه‌ی سێ مانگی داهاتووی فه‌رمانبه‌ران دروستده‌بێت.
به‌شیر حه‌داد، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای قه‌رز ڕایگه‌یاند، "مه‌ترسی گه‌وره بۆ دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق دروستبووه و حكومه‌ت قه‌رز نه‌كات، ئه‌وا توانای دابینكردنی موچه‌ی نابێت".
وتیشی، "عێراق به دۆخێكی ئابووری خراپ‌دا تێپه‌ڕده‌بێت و كێشه‌ی نه‌بوونی سیوله یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كێشه ئابوورییه‌كانی عێراقه".