شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هاوڵاتییه‌ك كه ته‌مه‌نی زیاتره له 60 له په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی چەقۆیەکی لە ملی خۆی داوه و به‌هۆیه‌وه به‌سه‌ختی برینداربووه.
له‌لێدوانێكدا بۆ شارپرێس، سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند: پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی پیاوێك كه ته‌مه‌نی له 60 ساڵ زیاتره و چەپکێک گوڵی بەدەستەوە بووە و داوای له پاسه‌وانه‌كانی په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كردووه بچێته ژووره‌وه، گوایه پێویستی به "توالێت" هه‌بووه، ئەوانیش رێگەیانداوە و چەپکە گوڵەکەیشی هەر لای ئەوان داناوە.
ئه‌وه‌شی وت: "پاش كه‌مێك له رووداوه‌كه پاسه‌وانه‌كان ده‌زانن كه پیاوه‌كه له هۆش خۆی چووه و خوێنیان بینیووە و چەقۆیەکیش لە تەنیشتی کەوتووە و ئەو کەسە لە ملی خۆی داوە".
سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ی ئه‌و هاوڵاتییه، پۆلیسی سلێمانی روونیكرده‌وه: هاوڵاتییه‌كه خه‌ڵكی سلێمانییه و كه‌سوكاره‌كه‌ی ناسراونه‌ته‌وه و پاشان گواستویانه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و له‌ئێستاشدا ژیانی له‌مه‌ترسیدایه.