شارپرێس:
به بههای 5 ملیار دۆلار چین پڕۆژەیەك لە ھەولێر جێبەجێ دەكات و زیاتر لە 8 ھەزار ھەلی كار دەرەخسێت.
سامان عارەب، سەرۆكی لقی ھەولێری دەستەی وەبەرھێنان بە میدیای پارتی راگەیاند:"لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ كۆمپانیای پەكین-ی چینی دەرخستەیان پێشكەش بە دەستەی وەبەرھێنان كرد، بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەیەكی گەشتیاریی و نیشتەجێ بوون، بەپێی دەرخستەكە پڕۆژەكە ھەمەلایەنە و بە بڕی 5 ملیار دۆلار جێبەجێ دەكرێت".
سامان عارەب وتیشی: "بە جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژەیە زیاتر لە 8 ھەزار ھەلی كار دەڕەخسێت".
سەرۆكی لقی ھەولێری دەستەی وەبەرھێنان، ئاماژەی بەوەشدا: "دەرخستەی پڕۆژەكەمان ئاراستەی شارەوانی ھەولێر كردووە و وەزیری شارەوانی و سەرۆكی شارەوانی ھەولێر لەسەر خەتن بۆ دابینكردنی زەوی بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە، شوێنێك دیاركراوە، وەبەرھێنەرە چینییەكە سەردانی زەوییەكی كردووە كە دەكەوێتە باكووری رۆژئاوای ھەولێر".
راشیگەیاند: "ئەو كۆمپانیا چینییە پڕۆژەی ھاوشێوەی لە چەند وڵاتێكی دیكە ئەنجامداوە، پڕۆژەكە شارێكی گەشتیاری نیشتەجێبوون دەبێ دەریاچەی ئاو و شوێنی وەرزشی لەناو شارەكەدا ھەیە".
بهوتهی سامان عارهب، "لە دوای دابینكردنی زەوی و تەواوبوونی رێكارەكان دەست بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە دەكرێت كە لەسەر رووبەری 2 ھەزار دۆنم زەوی ئەنجامدەدرێت".
ڕ . ج