شارپرێس:
قاسم شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شه‌نگال و كارگێڕی لقی 17ی پارتی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌هه‌ردوو پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند.
له‌په‌یامێكی ڤیدیۆیدا قاسم شه‌شۆ په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی و نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی و مه‌سرور بارزانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و سه‌ركرده‌كانی دیكه‌ی حزبه‌كه كرد‌و نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت:"هه‌ندێك شت ده‌گوزه‌رێت ره‌نگه ئێوه ئاگادارنه‌بن، بۆیه ده‌ستله‌كارده‌كێشمه‌وه و هەندێک لەقیادەکانمان هەندێ رەفتار دەکەن ئێزدییەکان نیگەراندەکەن، منیش یەکێکم لەوانە".
قاسم شەشۆ باس له‌وه‌شده‌كات:"بابەشێخی ئێزدییان دانراوە بەبێ وەرگرتنی بۆچونی ئێزدییەکانی شنگال و میری کوردانی ئێزدی خۆی دایناوە بێ گەڕانەوە بۆ ئێزدییەکانی شنگال، وەک ئەوەی باسدەکرێت پشتیوانی پارتەکەمانی لەگەڵ بوە، بۆیە من دەڵێم دەستم لەپارتی کێشایەوە لەمڕۆ بەدواوە وەکو کەسێکی بێلایەن دەمێنمەوە، فەرماندەی فەرماندەیی شنگال نیم".
ئەو فەرماندەیەی شنگال دەڵێت:"ناتوانم بڵێم لەناو پارتی رێزم ناگیرێت، بەپێچەوانەوە رێزم دەگیرێت؛ لەلایەن جەنابی سەرۆک و کاک نێچیرڤان و کاک مەسرورو کاک سیداد بەبەردەوامی رێزم لێدەگیرێت، با کەس نەڵێت بەهۆی شتێکی کەسییەوە نیگەران بوم و قسەدەکەم، نەخێر بەهۆی شتی خۆمەوە ناڕەحەت نیم، هاوکات کارگێڕی لقی 17م و جوامێرەکان لەبەرامبەر من درێخی ناکەن، کەسانی وەکو حازم (میری کوردانی ئێزدی) ئێمەی ئێزدییەکانی شنگالی پەراوێزخست موختار‌و کەسەکانی شنگالی پەراوێزخستوە".