شارپرێس:
لەماوەی دوو دەیەی ڕابردودا بەراوردکارییەکی زۆر لەنێوان کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالیو لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینیدا کراوە، ئەو دوو یاریزانەی لەگەڵ ئەوەی تەمەنیان هەڵکشاوە کەچی هێشتا بەئاستە بەرزەکەیان خەڵکێکی زۆریان سەرسامو هەواداری خۆیان کردوە.
یەکێک لەو بەراوردکاریانە ئەوەیە کە ئاخۆ کام لەو دوو یاریزانە زۆرترین هاتریکیان لەگەڵ ئەو یانەیەی یاری بۆ دەکەنو لەگەڵ هەڵبژاردەکەی خۆشیان تۆمارکردوە.
بەپێی ژمارەکان دەردەکەوێت کە ڕۆناڵدۆی گۆڵکەری یانەی یۆڤانتۆس بەجیاوازییەکی کەم بەسەر کاپتنی یانەی بەرشەلۆنەدا سەردەکەوێت.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی