یاریزانێكی ئەڵمانی چی بەهەڵبژاردەی ئیسپانیا دەڵێت؟

وەرزش

18/11/2020‌ 634 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەسەروبەندی ڕكابەرێكانی جەولەی شەشەمی كۆمەڵەكانی ئەوروپا، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ڕوبەڕوی شكستێكی قورس بۆیەوە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیسپانیا كە ئەنجامەكە 6-0 بوو.

ئەم یارییە، یەكێكبوو لەخراپترین یارییەكانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، یانەی ئەڵمانیا لەساڵێ 1958 بەئەنجامی 6 گۆڵ بەرامبەر هەڵبژاردەی فەڕەنسا شكستیهێنا، لەوكاتەوە بەو ئەنجامە نەدۆڕاوە.

لەلێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی گۆڵی جیهانی، تۆنی كروسی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی ئەڵمانیاو یانەی ڕیاڵ مەدرید وتی:"شكستێكی قورس بوو، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا پێی وتین كە یاریكردن‌و بەرگریكردن چۆنە، تەنانەت نەمانتوانی نزیكی گۆڵی ئەوان ببینەوە".

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ

بەپەلە