شارپرێس:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ردانێك چوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام جگه له‌یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی، هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی وێستگه‌كانی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی له‌ئارادا نییه.
ڕۆژی 8ی ئه‌م مانگه مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری پلاندانان و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستانی جێهێشت و سه‌ردانی هۆڵه‌ندای كرد، دواتر له ڕۆژی 9ی مانگ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا كۆبوه‌وه وه تاوتوێی پرسی وه‌به‌رهێنان و كشتوكاڵیان كرد.
له‌دوای ئه‌و واده‌یه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فه‌رمی خۆی بۆ ڕایگشتی بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه و تا ئێستا نازانرێت جگه له هۆڵه‌ندا، سه‌ردانی چ وڵاتێكی دیكه‌ی كردووه و ئاخۆ كۆبوونه‌وه‌كانی فه‌رمین، یاخود ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی ئاسایی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وڵاتان كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه، هه‌ریه‌كه دارا ڕه‌شید، وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێم كه یاوه‌ری سه‌رۆك وه‌زیران بوو، له‌كۆبووه‌نه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێمدا بیندرا، هاوكات محه‌مه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان كه به‌هه‌مانشێوه یاوه‌ری مه‌سرور بارزانی بوو، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌پرسه‌ی كۆچی دوایی د. فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر بیندراوه.
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌شارپرێس-ی ڕاگه‌یاند، به‌رپرسانی حكومه‌ت به‌پاساوی وه‌رگرتنی ئه‌زموونی وڵاتان ئه‌و سه‌ردانه‌یان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام به‌شێكی زۆری به‌رپرسانی هه‌رێم خۆیان هاووڵاتیی ئه‌مریكی و ئه‌وروپین و له‌نزیكه‌وه به‌باشی ئاگاداری ئه‌زموونی وڵاتانن به‌ڵام له‌هه‌رێم جێبه‌جێی ناكه‌نه‌وه.
به‌وته‌ی ئه‌ندامه‌كه‌ی یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانی كوردستان، له‌نێو ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه‌ی هه‌رێم تیایدا ده‌ژی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كارێكی زیاده‌یه، ده‌شڵێت "ده‌بوو ئێستا سه‌رۆك وه‌زیران بچوایه‌ته به‌غدا و ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر موچه‌ی خه‌ڵك بكردایه نه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بێت".
له‌كاتی گه‌شته‌كه‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات مه‌سرور بارزانی به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت گه‌شته‌كه‌ی ئه‌نجامدا، ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی پێیوایه له‌كاتی قه‌یرانه‌كان سه‌رۆكی وڵاتان نه‌ك به‌ته‌نیا خه‌رجی گه‌شته‌كانیان كه‌مده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر پێویست بكات هه‌ڵیده‌وه‌شێننه‌وه، ئه‌و به‌پێویستی ده‌زانی سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌گه‌ر هه‌ر سوربووه له‌سه‌ر گه‌شتكردن، به فڕۆكه‌یه‌كی ئاسایی گه‌شتی بكردایه.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ڕابردوو په‌رله‌مانی عێراق به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ و به‌بێ ئه‌ندامانی كورد له‌په‌رله‌مان یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی تێپه‌ڕاند، له‌و یاسایه‌دا پشكی هه‌رێمی كوردستان به‌ستراوه‌ته‌وه به ڕاده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێم به به‌غدا، له‌پاش په‌سه‌ندكردنی یاساكه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له تویته‌ره‌وه ڕایگه‌یاند، "ئەو پێشھاتە مەترسیدارە پێویستە بە زووترین کات ڕاست بکرێتەوە، ھێشتاش دەرفەت ماوە بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو ستەمەی ئەنجام درا".
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كه قسه‌ی بۆ شارپرێس كرد وتی، تا سه‌رۆك وه‌زیران نه‌گه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌نجامنه‌درێت، شاندی هه‌رێم ناچێته به‌غدا".
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی تێپه‌ڕاندنی یاسای قه‌رز به‌بێ پشكی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه، سه‌رچاوه‌كه‌ی شارپرێس ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئاماده نه‌بووه، كۆبوونه‌وه‌كه ڕاوێژكاریی بووه و نه‌توانراوه بڕیاری پێویست بدرێت، هاوكات نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران وایكرد كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم بۆ خستنه‌ڕووی دۆكیومێنته‌كانی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
به‌گویره‌ی عورفی سه‌ردانی شانده فه‌رمییه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌رپرسان خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌یان له كۆبوونه‌وه و ئامانجی دیداره‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وڵاتان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌ی مه‌سرور بارزانی هه‌رێمی كوردستانی جێهێشتووه جگه له 13 تویت له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی، هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه.
له‌و دۆخه سه‌خته ئابوورییه‌ی هه‌رێمی كوردستان تیایدا ده‌ژی، تێچووی گه‌شت و مانه‌وه‌ی 9 ڕۆژی سه‌رۆك وه‌زیران له‌سه‌ر شانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، له‌كاتێكدا هیچ ئاسۆیه‌ك بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ئارادا نییه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته، به‌ڵام له‌نوسراوێكدا كه واژۆی 32 په‌رله‌مانتاری له‌سه‌ره، داواكراوه دوای ئه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی هه‌رێم رێكه‌وتنێكی 50 ساڵه‌ی بۆ فرۆشتن و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم له‌گه‌ڵ توركیا واژۆكردوه، داوا ده‌كه‌ن په‌رله‌مان دانیشتنێكی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌و رێكه‌وتنه ئه‌نجامبدات.
په‌رله‌مانتاران داواشده‌كه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به دۆسییه‌كه له په‌رله‌مان ئاماده‌بن، بۆ خستنه‌ڕوی ورده‌كاری و ناوه‌ڕۆكی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی نێوان توركیا و هه‌رێم.