شارپێس:
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی کرده‌وه تیرۆر و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش مه‌ترسییه‌کی ڕاسته‌قینه‌یه که هه‌ڕه‌شه له سه‌قامگیریی و ئاسایشی عێراق و ناوچه‌که ده‌کات، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌ویان عێراق و هه‌رێمی کوردستان هێشتا پێویستییان به هاوکاری و پشتگیریی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش هه‌یه.
شۆرش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ 18ی 11ی 2020 له‌میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ سێر جۆن لۆریمه‌ر، راوێژكاری باڵای به‌رگری به‌ریتانیا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا دۆخی ئه‌منیی و پێشهات و ئاڵۆزییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق و ناوچه‌كه‌دا تاوتوێکرد.
له‌راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌كه‌دا هاتووه: ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که، گفتوگۆكردن بوو، له‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندن و جموجۆڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی داعش به‌تایبه‌تی له ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منیان هه‌یه، هاوكات گرنگی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان و ڕۆڵی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی و هێزه‌كانی به‌ریتانی تاوتوێكرا.
وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: له‌ئێستادا په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقدا هه‌یه‌و هه‌نگاوی باش چووینه‌ته پێشه‌وه.
وتیشی: "بۆ خاوکردنه‌وه‌ی گرژییه‌کان و له پرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدا پێویستیمان به هاوکاریی به‌ریتانیا له عێراق و هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه، پرسی نه‌ناردنی شایسته داراییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه وه‌ك به‌شێك له سیستمی به‌رگری عیراق گفتوگۆی له‌باره‌كرا، وه‌ك مافێكی ده‌ستووری، بۆ ئه‌مه‌ش داوا له راوێژكاری باڵای به‌رگری و باڵیۆزی به‌ریتانیا كرا كه هه‌وڵه‌كانی خۆیان بۆ ئه‌م پرسه بخه‌نه‌گه‌ڕ".
راوێژكاری باڵای به‌رگری به‌ریتانیا، كه نوێنه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیاشه له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه و تێكشكانی تیرۆریستان، له هاوكاری و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بین.
وتیشی: "به‌وردی چاودێری و هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ین له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و خواستی ئێمه‌و هاوپه‌یمانانه، هێزێكی نیشتمانی سه‌ربه‌خۆ كه هه‌مووان له‌ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆبكاته‌وه بونیاد بنێین".
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌رۆڵی راوێژكارانی سه‌ربازی به‌ریتانیا كرد له‌هاوكاری و یارمه‌تییه به‌رده‌وامه‌كانیان و وتی: له‌ماوه‌ی ئه‌ركی راوێژكاری سه‌ربازی پێشووی به‌ریتانیا له‌هه‌رێم، كۆلۆنێل رۆی ناتاراجان، رۆڵ و كاریگه‌ری به‌رچاوی هه‌بوو له‌سه‌رخستنی پرۆسه‌ی رێفۆرمی سه‌ربازیدا.